١٦ ئایار ٢٠٢٦ - ١٣:٤٣
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەی شەڕین بەڵام هیوادارین ئەمریکا هەڵە نەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گرنگترین بابەتی ئەمڕۆ متمانەیە؛ ناتوانین بە هیچ شێوەیەک متمانە بە ئەمریکییەکان بکەین. بۆیە دەبێت هەموو شتێک بە وردی و بە ڕوونی پێناسە بکرێت.

 سەید عەباس عێراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە باڵیۆزخانەی ئێران لە دەهلی نەو ڕایگەیاند: سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکەین کە هێرشەکانی سەر ئێرانیان شەرمەزار کرد و هاوکاری مرۆیییان نارد.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە دۆخی ئاگربەستداین، هەرچەندە لەرزۆکە، بەڵام هەوڵدەدەین دەرفەتێکی دیکە بە دیپلۆماسی ببەخشین. ئێمە بەرەنگاری هێرشە شەڕانگێزەکان دەبینەوە. ئێمەش بەرەنگاری سزاکان دەبینەوە.

عێراقچی بە ئاماژەدان بە تویتەکەی ناوبژیوانی دانوستانەکانی عومان وتی: بەڕێز بوسەیدی بەر لە بڵاوکردنەوەی تویتەکەی دەقەکەی پیشانی شاندی ئێران و ئەمریکی دابوو، ئەمریکییەکانیش پشتڕاستیان کردبووەوە کە پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووە و هیوادارن بە خێرایی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێنن. بەڵام تەنیا دوو ڕۆژ دواتر و لە 9ی ڕەشەممەدا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پەلاماری گەلەکەمانیان دا.

ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگترین بابەتی ئەمڕۆ متمانەیە؛ ناتوانین بەهیچ شێوەیەک متمانە بە ئەمریکییەکان بکەین. بۆیە دەبێت هەموو شتێک بە وردی و ڕوونی پێناسە بکرێت. ئەو پەیامانەی لە ئەمریکییەکان وەریدەگرین دژ بەیەکن؛ هەموو ڕۆژێک جیاوازە. تویتەکەی ئەمڕۆ جیاوازە لە تویتەکەی دوێنێ، هەندێکجار لە یەک ڕۆژدا چەند پەیامێکی جیاواز دەدەن.

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: هەندێک لە تێکدەر و شەڕخوازەکان هەوڵدەدەن دیپلۆماسی لابدەن و ئەمریکا بۆ شەڕێکی نوێ ڕابکێشن. هیوادارم ئەمریکا هەڵە نەکات و لە کۆتاییدا دیپلۆماسی سەربکەوێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر پەیامە دژبەیەکەکانی ئەمریکییەکان وتی: تویتەکەی ئەمڕۆیان جیاوازە لە دوێنێ، هەندێک جار لە یەک ڕۆژدا چەند پەیامێکی جیاوازمان پێدەگات. ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە. ئێمە دەزانین کە هەندێک لە تێکدەر و شەڕخوازەکان هەوڵ دەدەن دیپلۆماسی لابدەن و ئەمریکا بۆ شەڕێکی نوێ ڕابکێشن. هیوادارم ئەمریکا هەڵە نەکات و لە کۆتاییدا دیپلۆماسی سەربکەوێت.

عێراقچی جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە: ئێران هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەگەڕاوە و ناش بێت. ئەمە سیاسەتی ئێمەیە. ئێمە بەرنامەیەکی ئەتۆمی ئاشتیانەمان هەیە و هەمیشە ئامادەین بۆ ئەوەی ئەم بەرنامەیە بە ئاشتیانە بمێنێتەوە.

سەبارەت بە گەرووی هورمز، هەروەها وتی: لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم گەرووە هێشتا کراوەیە، بەڵام جگە لەو وڵاتانەی کە شەڕیان لەگەڵ ئێمەدا کردووە. هەر کەشتییەک بیەوێت پێیدا تێپەڕێت دەبێت هەماهەنگی پێویست لەگەڵ ئێمەدا بکات و ئێمەش ڕێنمایییان دەکەین. ئاواتەخوازین گەرووی هورمز بە تەواوی بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی دەستدرێژیی ئەمریکاوە ناوچەکە نائارام بووە. هەر کە ئەم دەستدرێژییانە کۆتایی هات، هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە و ڕێکاری پێویست بۆ تێپەڕبوونی سەلامەتی هەمووان دەگیرێتەبەر.

عێراقچی سەبارەت بە دانوستانەکان وتی: گومانمان لە جددیەتی ئەمریکییەکان هەیە، بەڵام هەر کە هەستمان کرد جددین و ئامادەن بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، دەگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان.

ئێمە گلەیی لە وڵاتانی کەنداو دەکەین ئەمریکا لە سەرلێشێواوی تەواودایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: زۆر به داخیین له پەیوەندی تایبەتی هەندێ وڵاتی ناوچه که لەگەڵ ئیسرائیل.

ئێمە هیچ کێشەیەکی تایبەتمان لەگەڵ وڵاتانی سەر کەنداوی فارسدا نییە و ئەوانیش ئامانجی هێرشەکانمان نەبوون؛ هێرشەکانمان تەنها بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانەیان کردە ئامانج.

دوا لێدوانی پشتیوانی ئەو وڵاتانە بوو بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا لە دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ئێران کە زۆر جێگەی داخە.

جەختی لەوە کردەوە: ئێمە چەندین سەدە لەگەڵ دراوسێکانمان دەژین و بەردەوامیش دەبین. ئیسرائیل و ئەمریکا ناتوانن بیانپارێزن. ئەم شەڕە سەلماندی کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان بوونەتە مایەی نائەمنی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha